سەرۆک کۆمار گەیشتە هەولێر

  2022-11-15 11:32      334 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆک کۆمار گەیشتە هەولێر
کەمێک پێش ئێستا، د.لەتیف رەشید سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێرو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمەوە، پێشوازی لێكرا.
بڕیاریشە سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی پیرمام بكات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبببێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ بکه‌ن.
بەپێی زانیارییەکانیش، سەرۆک کۆمار لەهەولێر چاوی بەژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حزبیی دەکەوێت و لەبارەی دوایین پێشهاتە ناوخۆییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
دوای هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار، ئەمە یەکەمین سەردانی د.لەتیف رەشیدە بۆ هەولێر.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو