سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هێزەکانی هەرێم و عێراق هاوكارو پشتیوان بن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو یاساشكێنان
2022-11-19 22:16     220 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەوت بە عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوكاری و هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەكان كرا و جەخت لە سەروەریی یاساو جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە باسی لەهاریكاری و هەماهەنگی نێوان تەواوی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كردو رایگەیاند، كاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هێزەكانمان یەكێكە لەفاكتەرە گرنگەكانی بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایش لەوڵاتدا. دەبێت هەردوولا هاوكارو پشتیوان بن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو یاساشكێنان. چالاكییە هاوبەشەكانیشمان لە رابردوودا لەدەستگیركردنی تیرۆریستان و یاساشكێنان، سەلمێنەری ئەو راستییەن كە دەتوانین پێكەوە هەنگاوی جددی و كردەیی بنێین بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.
بابەتی زیاتر