پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
2022-11-20 09:25     214 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی ئەبوبەكر حسێن باوكی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
برای بەڕێز و خۆشەویستم كاك د.ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (ئەبوبەكر حسێن ھەڵەبجەیی) باوكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
خۆم بەهاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتان دەزانم و پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵەكەتان دەكەم. لەخوای گەورە داواكارم سەبووریتان پێببەخشێت و رۆحی كۆچكردوو شادو ئارام بێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ - بەغدا
بابەتی زیاتر