سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا لە گەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە
2022-11-20 14:42     196 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە مارك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە ئابووری و سیاسییەكانی عیراق كرا و هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتی نوێ تاوتوێكرا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی ئەمدواییەی حكومەتی نوێ كرد و رایگەیاند، هەنگاوەكانی حكومەت و كاركردن بە ئاڕاستەی جێبەجێكردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە و دەبێت هەموومان لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا پاڵپشت و پشتیوانی حكومەت بین، ئەویش لەپێناو گەیاندنی عیراق بە كەنارێكی ئارام و بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر.
بابەتی زیاتر