بروسكەی ماتەمینی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەمید ئاسۆ شێخ تەها
2022-11-21 08:16     323 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكات بۆ كۆچی دوایی مامی_یان.
ئەمەش دەقی بروسكەكەیە...
بەرێزان خانەوادەی سەربەرزی خاڵە شێخ كەریمی شێخ
عەبدولقادری گوللەنەبڕی سەنگاو.
بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
بۆ كۆچی دوایی كاك شێخ رەزا شێخ كەریم، كەسایەتی دیاری سەنگاو، تێكۆشەری دێرین و مامی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین.
كاك شێخ رەزا یەكێكبوو لە كەسایەتییە تێكۆشەرەكانی كورد و لە رۆژانی سەختی خەباتدا، خاوەنهەڵوێستی جوامێرانەبوو و بەشدارییەكی چالاكی لە رێكخستنەكاندا هەبوو، جگەلەوەی بنەماڵەكەشیان پشتوپەنای شۆڕش بوون و قوربانی زۆریان داوە.
لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانى
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ - بەغدا
بابەتی زیاتر