مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاراستەی فەرید ئەسەسەرد دەكات
2022-11-23 09:44     154 جار بینراوە      کۆمێنت
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد كردووە، بۆ كۆچی دوایی خاتوو ژیان محمد عەلی هاوژینی بەڕێزیان كە ئەمە دەقەكەیەتی:
هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ژیان محمد عەلی هاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت كە ماوەیەكی زۆر ئازایانەو بەورەیەكی بەرزەوە بەرەنگاری ناخۆشی و نەخۆشی كرد.
لەناخی دڵمانەوە خەم و ماتەمی خۆمان بەئێوەو كچەكانی و بنەماڵە بەرێزەكەیان رادەگەیەنین. لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردو بەبەهەشت شاد بكات و سەبوری بەبەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان ببەخشێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر