سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی نوێیە بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە خزمەتی هەمووان بكات
2022-11-26 20:17     125 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.
لەدیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكراو جەخت لەهەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو سەرخستنی بەرنامەی حكومەت كە خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداریدا دەبینێتەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بەجێبەجێكردنی ئەو خاڵە نیشتمانییانە كردەوە كە لە بەرنامەی حكومەتدا جێگیركراون و رایگەیاند، دەبێت رێز لەو رێككەوتنە سیاسییانەی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان بگیرێت. دەستوور بكرێتە بنەمای چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەكان و هاوبەشیی راستەقینە پەیڕەوبكرێت، ئەمەش فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتییە لە وڵاتدا.
لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا سەرۆك بافڵ وتی، ئەركی حكومەتی نوێیە بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە خزمەتی هەمووان بكات، ناكۆكییە سیاسییەكان تێكەڵی حوكمڕانی و مافەكانی هاووڵاتییان نەكرێت. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانتان دەبێت.
پرسی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکان تەوەرێکی تری گفتۆگۆکان بوو لەو بارەیەوە بڕیاری پێویست دران.
بابەتی زیاتر