سەرۆك كۆمار: بەرنامەی حكومەت پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەك هەیە بۆ بەگژاچونەوی گەندەڵی

  2022-11-27 17:16      195 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیكردن لە دەزگا و دامەزراوەكانی چاودێری لە وڵات بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی كارەكانیان.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، سەرۆك كۆمارى عيراق دكتۆر لەتیف جەمال رەشید،  لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد،  لە بەڕێز ڕاڤێل یاسین خودەیر لێپرسراوی فەرمانگەی چاودێری دارایی.
لە میانی دیدارەكەدا، پێداچوونەوەكرا بە كارەكانی فەرمانگەی چاودێری دارایی و ئەو میكانیزمانەی كە لە وردبینی و چاودێریكردنی مامەڵە داراییەكاندا بەكارهێنراون كە دڵنیایی دەدەن لە پاراستنی پارەو سامانی گشتی.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد، بۆ ئەوەی بەرنامەی حكومەت پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەك هەیە بۆ بەگژاچونەوی گەندەڵی ئیداری و دارایی كە پێویستی بە كاری جددییە لە دیاریكردنی میكانیزمی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكان و بەدیهێنانی ویستەكانی هاووڵاتیان.
سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پاڵپشتیكردنی دەزگا و دامەزراوەكانی چاودێری لە وڵات بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی كارەكانیان و لابردنی لەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوانە بتوانن ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و ئامانجەكانیان بەدیبێنن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو