بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

  2022-11-27 18:39      162 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق.

‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە خالید شوانی کرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەک وەزیری دادی عیراق و ھیوای خواست پشتبەستوو بە سەركەوتنەكانی رابردوو، رۆڵێكی كاریگەر ببینێت لە چەسپاندنی یاسا و یەكسانی كۆمەڵایەتی، پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق و خزمەتكردنی كەركوك و هەموو ناوچە دابڕێنراوەكانیتر.

‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی تەواوی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و رایگەیاند، چاوپۆشی لە كەس مەكەن و یاسا بخەنە خزمەت هاوڵاتییانەوە، پشتگیری لەهەر هەوڵێك دەكەین كە وڵات بەرەو دامەزراوەییبوون و سەروەریی یاسا دەبات.

‏‎لە بەرامبەردا خالید شوانی بەڵێنیدا پارێزەری یاسا و سەربەخۆیی دادگا بن و وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو پاراستنی یاسا و ژیانی هاوڵاتییان دەخەینەگەڕ و خزمەتكاری هەموولایەك دەبین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو