بافڵ جەلال تاڵەبانی و باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە
2022-11-27 20:39     249 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عیراق تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاوازەكاندا كرایەوە.
سەرۆك بافڵ هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردوومانەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندە باڵیۆزی ئێران و رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن و بەهەمووشێوەیەك دژی توندوتیژی و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین.
بابەتی زیاتر