شاناز ئیبراهیم ئەحمەد : پەرەی زیاتر بدرێت بە توانا ناوخۆییەکان و سود لە بەهرەکانیان وەربگیرێت

  2022-11-28 17:06      181 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەشرینی دووەم،  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، لە کۆشکی سەلام، چاوی بە دکتۆرە هیام ناسری وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵی کەوت.
لەدیدارێکدا خانمی یەکەمی عیراق هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بۆ دوپاتکردەوە کە وەک ژنێکی بەتوانا لەم پۆستەدا وێرای هەموو ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەرووی عێراق بۆتەوە و لەم ماوە کورتەی دەستبەکاربوونی کابینە نوێیەکەی محەمەد شیاع سودانی توانیویەتی هەنگاوی باش و بڕیاری زۆر باش بنێن لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کاری زیاتر و باشتر بکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە خەڵک بکرێت و پەرەی زیاتر بدرێت بە تونا ناوخۆیەکان و سود لە بەهرەکانیان وەربگیرێت. 
لەبەرانبەردا، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق سوپاسی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراقی کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی، بەتایبەت ژنان، ئەمەش هاندەرو پاڵنەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی بڕیاری زۆر باش و هەنگاوی گرنگ بنێن لە کارەکانیان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو