پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Iraq oil report چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا بڵاوكردۆته‌وه و ده‌نوسێت، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه له بواری گه‌شه و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غازی هه‌رێم، به‌وپێیه‌ی كه كه پارێزگای سلێمانی خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كێڵگه‌ی وزه‌یه، به‌تایبه‌تی غاز، هه‌روه‌ها له باره‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه ده‌ڵێت: بافڵ تاڵه‌بانی كاراكته‌رێكی سیاسیی به‌هێزه.
روونیده‌كاته‌وه كه "یه‌كێتی و پارتی ركابه‌ر و هاوبه‌شی سه‌ره‌كیین له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا".
پێگه‌ی (Iraq oil report) ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ماڵی مام له‌به‌غدا ئه‌نجامداوه‌و تێیدا سه‌رۆك بافڵ باس له‌خراپی باردۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غاز‌و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌كات.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، حكومه‌تی هه‌رێمی تووشی كێشه‌و گرفت كردووه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر توانای به‌رده‌وامبوونی سه‌ربه‌خۆیی له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز دا دروستكردووه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توند له‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت له‌باره‌ی راگرتنی بودجه‌ی سلێمانی.
له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به سیاسی كراوه و له‌ڕاستیدا ئێستا دوو ئیداره‌یی له‌هه‌رێم دا هه‌یه، چونكه حكومه‌ت چاوه‌ڕوان ده‌كات سلێمانی بودجه‌ی خۆی دابین بكات، سه‌رۆك بافڵ واده‌ڵێت.
یه‌كێك لە پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژایه‌تیكردنی دروستكردنی بۆری غازی نوێ بوو بۆ هێنانی سه‌رچاوه‌ی زیاده بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له هه‌ردوو خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی- تۆڕێكه كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ ئاسانكاری هه‌نارده‌ی داهاتوو بۆ توركیا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌سته‌كه‌ی كرده دیاری كۆمپانیای KAR Group كوردی-عیراقی كه نزیكه له پارتییه‌وه، هه‌ر بۆیه یه‌كێتی رێگه‌ی له كۆمپانیاكه گرت و به‌وه‌ش پرۆژه‌كه‌ی وه‌ستاند.
سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی نه‌وتی به كۆمپانیای KAR Groupـی عیراقی-كوردی كه نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خشی، هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگه‌یان نه‌دا كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌سه‌ر غازی ناوچه‌كه‌دا بگرێت و پرۆژه‌كه‌یان خسته‌سه‌ر سه‌هۆڵی تواوه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، گرێبه‌ستی به‌بێ ته‌نده‌رو رێوشوێنی یاسایی دراوه به گروپی KAR كاتێك ئه‌م سه‌رپێچییانه رووده‌ده‌ن سوكایه‌تییه به‌خه‌ڵكی كوردستان و عیراق و یه‌كێتی دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت له بڕیاردانی ستراتیژی سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی وزه به‌شدار بین، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه به‌بێ لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی خۆی له‌پرۆسه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا كاربكات.
له‌وه تێناگه‌م كه پارتی بۆ ئاماده‌نییه كار له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات؟، بۆیه من لام وایه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و راست كارناكات، ئێمه ناتوانین دوور له به‌غداو له‌م دۆخه‌دا به‌رده‌وامبین و به‌غدا یه‌كێكه له‌هه‌ڵبژارده‌كان، ده‌شڵێت: به‌سره هه‌زار جار ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌هه‌موو كوردستان، سه‌رۆكی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی باسی لەوەشکرد، كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی زۆر جیاوازه له‌كابینه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، ئه‌م كابینه‌یه زۆر به‌سیاسی كراوه، به‌جۆرێك یه‌كێك له‌وه‌زیره‌كان پێیوتم، پێشتر كه به‌ڕێوبه‌ری گشتی بووم، به‌چاوه‌ڕوانیی زۆره‌وه ده‌مویست ببمه وه‌زیر، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانم و ئه‌م كابینه‌یه به‌سیاسیی و مه‌ركه‌زیی كراوه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی وت: پێموایه ئیتر كات نه‌ماوه بۆ ریفۆرم، پرۆژه، چاكسازی، حكومه‌ت چوار ساڵی خۆی تێپه‌ڕاند و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی تێداین له‌ڕاستیدا دوو ئیداره‌ییه‌و واده‌رده‌كه‌وێت كه دیوارێك له‌نێوان ئێمه‌و سه‌رۆك وه‌زیران دا هه‌بێت، به‌جۆرێكه ده‌مانه‌وێت وه‌زیرێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێك بگۆڕین، به‌ڵام نایكه‌ن، وه‌زیرێك ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه ناتوانین جێگه‌ی پڕ بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، له‌پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان و مووچه‌و بودجه‌و پاره‌ی ده‌رمان و پێشمه‌رگه‌و كۆمپانیاكان.
سه‌باره‌ت به‌خاڵه سنوورییه‌كان سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: به‌هۆی ده‌روازه‌ی مونزرییه‌وه، ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه، هه‌موو بازرگانیه گه‌وره‌كان له‌وێوه ده‌كرێت، به‌ڵام له حاجی ئۆمه‌ران به‌ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران، كراوه به‌ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئێران بۆ هه‌رێم، له‌ناو حكومه‌تیشدا كه‌سانێك هه‌ن رێگری له بازرگانه‌كان ده‌كه‌ن تا له‌باشماخ و په‌روێزخانه‌وه بازرگانی بكه‌ن، به‌ڵام پارتی حاجی ئۆمه‌رانی هه‌یه، ئیبراهیم خه‌لیلی هه‌یه كه گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی توركیایه بۆ عیراق نه‌ك ته‌نها هه‌رێم، هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌رزێكی تریشی هه‌یه كه كه‌س هیچ ده‌رباره‌یان نازانێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌روازه‌ی نێوان هه‌رێم و سوریا هه‌یه، هیچ ده‌رباره‌ی نازانرێت و نازانین چی دێت و چی ده‌ڕوات، پاڵاوگه‌ش هه‌یه داهاتی دیارنییه وه‌ك عه‌ین زاله كه به‌جۆرێكه به‌رده‌وام ئیشی تیاده‌كرێت و نازانین بۆ كوێ ده‌ڕوات.
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: له‌دوای كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه، له‌لای پارتی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی كۆتایی پێهاتووه‌و له‌دژی كار ده‌كات بۆنموونه، حكومه‌ت به ئه‌نقه‌ست پاره‌ی خوێندكاران خه‌رج ناكات ئه‌مه له‌به‌ر بێ داهاتی نییه، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌یه له سلێمانی خۆپیشاندان رووبدات.
دژه تیرۆر كه باشترین و پرۆفێشناڵترین هێزی تایبه‌ته، به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستین ده‌بینین به‌بڕیارێكی نایاسایی بودجه‌كه‌یان بڕاوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان هێشتا به‌رده‌وامن له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان و هه‌فتانه گورز له داعش ده‌وه‌شێنن، به‌و شێوه‌یه فشار له یه‌كێتی ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
سه‌رۆك بافڵ ده‌شڵێت: دۆسیه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین پیشانی دا كه یه‌كێتی چه‌ند دان به‌خۆیدا ده‌گرێت و راناكێشرێته ناو ئه‌م كاره گه‌مژانه‌یه‌وه.