سەرۆک بافڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەمید عەبدوڵا محەممەد دەردەبڕێت
2022-12-03 16:49     217 جار بینراوە      کۆمێنت
کۆچکردوو عەمید عەبدوڵا محەممەد
بۆ کوچی دوایی عەمید عەبدوڵا محەممەد لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، هاوخەمی قوڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری کاک عەمید عەبدوڵا محەمەد
بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و ھاوسەنگەرانی دەکەم.
عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێكی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە راپەڕاندنی كارەكانی و بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە ئەركەكانی جێبەجێدەكرد.
لەخوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر