سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئەحمەد قەدەفەری دەکات
2022-12-03 21:29     250 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو (ھەژین ) کچی ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین دەکات رایگەیاند، لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکە…
ھەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری رێگای خەبات
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (هەژین)ی كچی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو خزمانی قەدەفەری دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر