سەرۆک کۆمار: وڵات پێویستی بە هەوڵ و شارەزایی هەموو عێراقییەکان هەیە

  2022-12-04 12:50      192 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی یەکشەممە ٤-١٢-٢٠٢٢، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی نوێنەرانی پێکهاتەی عێراقی لە شانشینی هاشمی ئوردنی.
لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە پێکهاتە عێراقییەکان لە وڵاتانی جیاجیای جیهان هەڵگری پەیامێکی گرنگ و مەزنن کە ڕەنگدانەوەی وێنەی عێراق و قووڵایی شارستانییەتی و مێژووەکەیی و ڕۆڵی لەخزمەتکردنی مرۆڤایەتیدایە، ئاماژەیدا بۆ ئەوەی ئەو عێراقیانەی لەدەرەوەی وڵاتن باڵیۆزی وڵاتەکەیانن کە بەڕەفتارو لێهاتوویی و ئەزموونەکانیان نوێنەرایەتی وڵاتی خۆیان دەکەن.
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە وڵات پێویستییەکی زۆر بەهەوڵ و تەقەلای هاووڵاتییەکانیەتی بۆ بەشداریکردن لەبنیاتنان و پێشکەوتن و سەرخستنی عێراق، لەو رووەوە سەرۆک کۆمار گوێی گرت بۆ ئەو کێشەو ئاستەنگانەی کە لەژیانیان لەدەرەوەی وڵات ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، جەختیانکردەوە کە ئامادەن وزەکانیان بەکاربهێنن لەپێناو خزمەتکردنی عێراق و گەشەپێدانی لەهەموو بوارەکاندا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لەسەر ڕێبازی دیموکراسی بەردەوامە بەشێوەیەک ئەزمونی خۆی لەڕێزگرتن لەماف و ئازادییەکان دەچەسپێنێت، بەتایبەت کە حکومەت لەچوارچێوەی بەرنامەکەیدا سوورە لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و باشترکردنی دۆخی عێراقییەکان، لەوانەش ئەندامانی پێکهاتەکانی وڵاتانی جیهان و دروستکردنی پردی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لەنێوان هەموو عێراقییەکاندا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو