سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو محەممەد جەبار دەکات
2022-12-05 14:23     106 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی محەممەد جەبار پێشمەرگەی دەزگای دژەتیرۆر، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پڕسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی کاک محەمەد جەبار
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد جەبار) پێشمەرگەی دەزگای دژەتیرۆرمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و ھاوسەنگەرانی دەکەم. لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر