شەهید ئارام

  2022-12-06 12:01      387 جار بینراوە        کۆمێنت
شەهید ئارام

شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام، ساڵی 1947 لەگەڕەكی (حاجی حان)ی شاری سلێمانی لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچكەی ماوەت و چوارتا تەواوكردووە و قۆناغی ئامادەیی لەسلێمانی تەواوكردووە.
ساڵی 1964 لە كۆلیژی ئەندازیاریی زانكۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەك رەتكراوەتەوە بۆ كۆلیژی بازرگانی و ساڵی 1971 خوێندنی تەواوكردووە.
ساڵی 1970 چۆتە ریزی ئەڵقە رۆشنبیرییەكانی كۆمەڵەی ماركسی لنینی كوردستان-ەوە.
شەهید ئارام یەكێك بووە لەرۆژنامەنووسانی ئەو سەردەمەو ماوەیەكی زۆر لە رۆژنامەی (هاوكاری)دا گۆشەی (هەرجارەی باسێك)ی ئامادە كردووە، جگە لە چەندین وتارو بابەتی تر.
ساڵی 1976 و دوای زیندانی كردنی سەركردایەتی ئەو كاتەی كۆمەڵە، بانگەشەو بەیانكردنی پرۆگرامی كۆمەڵەی گرتۆتە ئەستۆ و هەر لەساڵی 1976دا لەلایەن كۆمیتەی سەركردایەتی هەرێمەوە هەڵبژێردراوە بە سكرتێری كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان.
ساڵی1977 لەكۆبونەوەی سەركردایەتی ی.ن.ك هەڵبژێردراوە بەئەندامی م.س (ی.ن.ك) و هەتا رۆژی شەهید بوونی بەپلەی سكرتێر لەناو ریزەكانی كۆمەڵەی رەنجدەران-دا لە سەنگەرەكانی پێشەوەدا خەباتیكردووە.
ئێوارەی رۆژی 31-1-1978 لە گوندی (تەنگیسەر)ی ناوچەی قەرەداغ بەدەستی خۆفرۆشان شەهید كرا.

 

بابەتی زیاتر

دكتۆر خالید 2022-12-13 11:46
خاڵە شیهاب 2022-12-08 09:18

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو