دەرباز کۆسرەت رەسول لەگەڵ مەڵبەندی سۆران کۆبووەوە

  2022-12-06 13:19      147 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6-12-2022، لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ هەڤاڵانی جێگرو کارگێڕو لێپرسراوی بەشەکانی مەڵبەندی سۆران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵ زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران ئامادەی بوو، دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق، پەیوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی باسی لە گرنگی سۆران و ناوچەکە کردو پلان و بەرنامەی حزبی بۆ ناوچەکە خستەڕوو.
هەڤاڵانی بەشداربوو راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو، گفتوگۆی چۆنیەتی باشتر کارکردن لە سنوورەکە کرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو