كۆسرەت رەسول عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ تۆفیق كانی وەتمانی دەكات

  2022-12-08 10:23      128 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی محەمەد تۆفیق كانی وەتمانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەكەی دەكات.
دەقی پرسەنامەكە.... 
برای بەڕێزو خۆشەویستم كاك تۆفیق كانی وەتمانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی كوڕی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو