بەجیهانیبوون، جیهانگیریی"Globalization"
2022-12-08 15:12     339 جار بینراوە      کۆمێنت
بەجیهانیبوون
بەجیهانیبوون یان جیهانگیریی کە بەئینگلیزی پێی دەوترێت "Globalization" ئەوە دەگەیەنێت کە شتێک لەڕووی مەودای بڵاوبوونەوەی یان جێبەجێکردنییەوە بەجیهانی یاخوود بەنێودەوڵەتی بکرێت.
بەجیهانیبوون، گوزارشت لە ئازادی هەڵقووڵان و بڵاوبوونەوەی زانیاری، جوڵانەوە بازرگانییەکان، شتومەک، بیروباوەڕ و داب و نەریت لەنێوان مرۆڤەکاندا دەکات. بۆ نموونە، دەوترێت بەجیهانیبوونی ئابووری، واتە رزگاربوونی ئابووری لە کۆت و بەندە خۆجێیەکان و وەرگرتنی رەهەندێکی جیهانی.
چەمکی بەجیهانیبوون، بەشێوەیەکی گشتی گوزارشت لەو ئاراستە جیهانییە دەکات کە خوازیاری کرانەوەی زیاترە بەڕووی جیهاندا، بەچەشنێک کە کەلتورو رۆشنبیریی گەلان بەشێوەیەکی بێ سنوور بگوێزرێنەوە، هەروەک جوڵەی بازرگانی کیشوەرەکان تێپەڕێنێت و رێگەبدرێت بە گواستنەوەی شتومەک و پارە، بەشێوەیەکی بەرفراوانی بێ کۆسپ و تەگەرە. واتە بەهۆی ئەو پەیوەندییە ئابووری و کەلتووریی و کۆمەڵایەتییەوە جیهان وەک گوندێکی بچوکی لێ بێت کە حاڵی حازر تاڕادەیەک وایلێهاتووە.
لەڕاستیدا، وڵاتان، بەدرێژایی چەندین سەدە شەراکەتی ئابوورییان بنیات ناوە، بەڵام چەمکی بەجیهانیبوون لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ساردی نێوان هەردوو بلۆکی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدی رابردوو، بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە.
لەئێستادا، بەجیهانیبوون زیاتر وەک ئاماژەیەک بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی و وەبەرهێنانی نێوان ئابوورییە پێشکەوتووەکانی جیهان بەکاردەهێندرێت و لەو رووەوە زیاتر ڤۆکس دەخرێتەسەر ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RT ی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب
بابەتی زیاتر
شۆڤێنیزم
2023-04-22 11:48
سیۆکراسی
2023-03-22 10:28
بۆرژوازی
2023-02-21 09:43
بیرۆکراسی
2023-01-30 20:13