خانمی یەکەمی عێراق بەشداری کردنەوەی پێشەنگای تایبەتی فۆتۆگرافەری فەرەنسی کرد

  2022-12-08 21:27      198 جار بینراوە        کۆمێنت

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەشداری کردنەوەی پێشەنگای تایبەتی فۆتۆگرافەری بەناوبانگی فەرەنسی جان کریستۆف بالۆ کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨-١٢-٢٠٢٢، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، لەپەیمانگای رۆشنبیری فەرەنسی لە بەغدای پایتەخت، بەشداری کردنەوەی پێشەنگای تایبەتی فۆتۆگرافەری بەناوبانگی فەرەنسی جان کریستۆف بالۆ کرد کە تایبەت بوو بەوێنەی ئەفسانەی گلگامش و کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو وێنانە لە دوتوێ کتێبێک.
لەسەرەتای مەراسیمەکە نوسەر خاتوو دیان دو سیلیە سوپاسی خانمی یەکەمی عێراقی کرد کە لەسەرەتای کارەکانیانەوە هاوکاری سەرەکییان بووە، بۆ ئەوەی بتوانن لە عێراق کارەکانیان ئەنجام بدەن پاشان لە لایەن نوسەر کتێب و وێنەگرەکەوە باس لەگەشتی کارکردن و ئامادەکردنی ئەم کتێبە کرا کە لەمۆزەخانەکانی ئەڵمانیاو بریتانیاو عیراق کە ئاسەواری ئەفسانەی گلگامش پارێزراوە وێنەییان گرتووە، پاشان خانمی یەکەمی عێراق پێشەنگای فۆتۆیی جان کریستوف کردەوە کە چەندین وێنەی ئاسەوارەکانی گلگامش کە لە مۆزەخانەکانی جیهان نمایش کراون.
هاوکات ، خانمی یەکەمی عێراق سوپاسی رێکخەرانی ئەم پێشەنگایەی کرد کە بەهەوڵەکانیان مێژووی پێنج هەزار ساڵی بیلادی بینە نەهرینیان کۆکردۆتەوە، هەموو پشتیوانیەک و پاڵپشتیەکی بۆ دووپاتکردنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو