سۆشیال دیموکرات
2022-12-09 19:55     218 جار بینراوە      کۆمێنت
سۆشیال دیموکرات
سۆشیال دیموکرات، رێبازی سیاسی و ئایدیۆلۆژیای ئەو پارتە سۆشیالیستیانەیە کە خوازیاری بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و یەکسانین، ئەوان کار بۆ ئامانجەکانی سۆشیالیزم دەکەن، کە خۆی لە بەدیهێنانی یەکسانیدا دەبینێت، بەڵام نموونەی ئابووری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و ئابوورییەکانی سەرکردایەتی و دەسەڵاتی تاکڕەوانە رەتدەکەنەوە.
لەسایەی سیستمی سۆشیال دیموکراتدا، خاوەنداریی تایبەتی سنووردار دەکرێت و رۆڵی حکومەت رێکخستنی ئابووری دەبێت، هاوکات حکومەت کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی ژمارەیەک لە خزمەتگوزاریی بەهاوڵاتیان، بەنرخێکی کەم، لەوانە چاودێریی تەندروستی و خوێندن و .... هتد . زۆر وڵاتی پێشکەوتووی جیهان کار بەم سیستمە دەکەن لەسەرووی هەمویانەوە وڵاتانی ئەسکەندەنافیا.
لەکوردستاندا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدوای کۆنگرەی دووەمی خۆیەوە کە لەساڵی 1992 بەسترا، سۆشیال دیموکراتی وەکو ئایدیۆلۆژیا ورێبازی سیاسی خۆی پەسەندکرد و لەو کاتەوە هەوڵی جددی دەدات بۆ پیادەکردنی، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەکەوە، کۆسپ وتەگەرەی جۆراوجۆری لەو بوارەدا هاتووەتەپێش.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RT ی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب
بابەتی زیاتر
شۆڤێنیزم
2023-04-22 11:48
سیۆکراسی
2023-03-22 10:28
بۆرژوازی
2023-02-21 09:43
بیرۆکراسی
2023-01-30 20:13