پرسەنامەیەک لەسەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
2022-12-10 21:25     237 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەزیز حاج مەحمود پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات. ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی عەزیز حاج مەحمود، کەسایەتی دیاری ھەولێر و رەواندز و شۆڕشگێڕی کوردایەتی
بۆ کۆچی دوایی عەزیز حاج مەحمود ناسراو بە (رائید عەزیز)، ھاوڕێی نزیکی سەرۆک مام جەلال و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
رائید عەزیز کەسایەتییەکی دڵسۆز و شۆڕشگێڕێکی قارەمان بوو کە بە هەڵوێست و بەشداریی جوامێرانەی لە خەباتدا، مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ خۆی و خانەوادەکەی نووسیوەتەوە.
لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر