یەكێتیی پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

  2022-12-12 08:55      87 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرێزان سكرتێرو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
لە یادی (37)ساڵەی  دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەین،لەرێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لەئەندامان و كادرانتان دەكەین، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لەكاروانی خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەیتان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە رابردوو لە چەندین وێستگەی خەباتدا هاوهەڵوێست و هاوپەیمان بوون ،  هەمیشە لەبەرەی خەباتی پێكەویی بوون لە پێیناو بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمان و سەرخستنی دۆزە ڕەواكەی.
 لەهەلومەرجی تازەی خەبات و تێكۆشاندا تەئكید  لەپەرەپێدانی پەیوەندی پتەوی لەمێژینەی دۆستانەمان  لەگەڵ حزبە تێكۆشەرەكەتان و گشت لایەنە سیاسییەكانی تری كوردستان دەكەینەوە بەئامانجی قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەیی و خەباتی هاوبەشمان بۆ بەرژەوەندی گەلی كوردستان.
جارێكی تر یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبێت و هەمیشە سەركەوتوو سەرفرازبن.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
12-12-2022

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو