پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەمزی عەبدوڵڵا

  2022-12-12 09:54      98 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵڵا) كوڕی شەھید عەبدوڵڵا حەمەڕەش، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەكەی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كۆچكردوو كەسایەتیەكی تێكۆشەر و خەباتگێڕێكی بەئەمەك و پێشمەرگەی دێرین و جوامێرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو
دەقی پرسەنامەكە : 

ھەڤاڵی بەڕێز كاك رفعەت عەبدوڵا
بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (رەمزی عەبدوڵا)ی برای بەڕێزتانم بیست، كۆچكردنی جێگای داخێكی گەورەیە. 
بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و كەسوكار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو