قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

  2022-12-12 21:43      175 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢/١٢، لەهەولێر سەردانی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كرد .

لە دیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد و جەختیان كردەوە لە گرنگی پاراستنی مافی هاوڵاتیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری باشتر و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها گرتنەبەری رێكاری دروست و گونجاو بۆ باشترکردنی بژێویی ژیانی هاوڵاتیان بە پێویست زانی. 

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر یەك دەنگی و یەكڕیزی لە رووبوونەوەی تەحەددیەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ پاڵپشت بە دەستور.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو