پلاسخارت: تێکۆشانەكانی ئاكام عومەر بەرز دەنرخێنین
2022-12-13 18:05     225 جار بینراوە      کۆمێنت
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پەیامێكی هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی ئاكام عومەر ئاراستەی سەرۆك بافڵ دەكات و دەڵێت، ئەو تێکۆشانەی ئەو بەرز دەنرخێنین، کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بەرقەراربوونی ئاسایش و ئاشتی وڵاتەکەی و خەڵکەکەی، پێشکەشیکرد.
جێنین هێنیس-پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لە پەیامەكەیدا كە ئاراستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كردووە دەڵێت، "کۆستێکی گەورەیە کە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی ئازیزت و فەرماندەی پێشمەرگە، ئاکام عومەرم پێگەشت".
پلاسخارت دەڵێت، "دەمەوێت کە پرسەنامەی خۆمان بە جەنابت و خانەوادەکەی بگەیەنم بەهۆی کۆچی دوایی ئەوەوە".
دەشڵێت، "هەروەها دەمەوێت ئەو تێکۆشانەی ئەو بەرز رابگرم کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بەرقەراربوونی ئاسایش و ئاشتی وڵاتەکەی و خەڵکەکەی، پێشکەشیکرد".
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هاتووە، "لەم کاتە سەختەدا، کەم شت هەن بوترێن کە بتوانن ئارامیتان پێببەخشن، بەڵام گرینگە کە بزانن نەتەوە یەکگرتوەکان، هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی".
بابەتی زیاتر