سوپاسنامەیەك لە رەفعەت عەبدوڵڵاوە

  2022-12-14 10:03      216 جار بینراوە        کۆمێنت

رەفعەت عەبدوڵا بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی براكەی بەناوی خۆی و خانەوادەكەی سوپاسنامەیەك بڵاو دەكاتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی..
بەڕێزان بەناوی خۆم و بنەماڵەكەمانەوە، ئەمەوێت سوپاسی بەشداری هەموولایەك بكەم لەپرسەی كۆچكردووی كاكە ڕەمزی برامدا لە هەردوو ڕۆژی پرسەكەدا، ئەو ئامادەیی و پەرۆشیەتان لە ئازارو خەمەكانی كەم كردینەوە بەشداری هاوڵاتیانی شاری كەركوك لەكەسایەتی و دام و دەزگاكانی حكومەت و ڕێكخستنەكان و پیاوانی بەڕێزی ئاینی و كەس و كاری شەهیدان و پێشمەرگە، سوپاسی زۆری ئەو لایەنە سیاسی و حیزبیانەش ئەكەم كە بەوەفد یان بە بروسكە یان تەلەفۆن لەگەڵمان بوون، سوپاسی هەڤاڵانی یەكێتی ئەكەم بە بروسكە یان تەلەفۆن یان بەهاتنیان لە خەمەكانیان كەم كردینەوە، بەتایبەت بەڕێزان سەرۆكی یەكێتی و هەڤاڵانی كارگێرو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەڤاڵانی ئۆرگانەكان و سەرۆكی پەرلەمان و حكومەت و ئەندامانی پەڕلەمانی هەرێم و بغداد و وەزیرەكانی هەرێم و بەغداد، ئەم پەرۆشی و بەشداریەتان لە ژان و ئازاری كەم كردینەوە، خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوەو كۆچكردوی ئێمەو هەمولایەك بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات، جارێكی تر سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو لایەك.
‎برای دڵسۆزتان
‎رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو