مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بروسكەیەكی پیرۆبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزدیەكان دەكات
2022-12-15 22:58     102 جار بینراوە      کۆمێنت
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزدیەكان دەكات بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەوە، ئەمەش دەقی بروسكەكە:
بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برا ئێزدیەكانمان لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەین.
لەم بۆنەیەدا جارێكی تر تەئكید لەوە دەكەینەوە كە بەردەوامین لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان بۆناساندنی ئەو تاوانانەی كە تیرۆریستانی داعش لە 3 ی ئابی 2014دا لە دژی ئێزدیەكان وەك جینۆساید ئەنجامیان داوە، هاوكات بەردەوام دەبین لە لێكۆڵینەوەو گەڕان بەدوای چارەنوسی ئەو خوشك و برا ئازیزانەماندا كە تاكو ئێستا بێسەروو شوێنن، ئاوەدانكردنەوەی ناوچەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زیدی خۆیان هەوڵێكی تری جدی و بەردەواممانە بۆ ساڕێژ بوونی ئەونەهامەتیانەی بەسەر ئێزدیەكاندا هات.
هیوادارین لە ساڵی داهاتوو لە شاری شەنگال لە نێو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیدا ئەم بۆنەیە و گشت بۆنەكانی ترتان بە خۆشی و شادی بكەینەوە.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بابەتی زیاتر