دانانی تاجەگوڵینە لەسەر تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر
2022-12-17 09:45     178 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ شەممە 17-12-2022، تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر، لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان.
دوای گەیشتنەوەی تەرمی شەهید ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ خاكی هەرێمی كوردستان، لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری لێپرسراوانی حزبی و حكومی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و فەرماندە سەربازییەكانی سوپای عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەو هێزە چەكدارەكان و نوێنەرانی دیلۆماسی وڵاتانی دەرەوەی عێراق، ڕێوڕەسمی دانانی تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دانرا.
بابەتی زیاتر