شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی حاکم قادر حەمەجان دەکات

  2022-12-19 16:20      161 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لەشارى سلێمانی سەردانی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی کوردستانی كرد.
لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا،  بەتایبەت هەوڵ و هەنگاوەکانی حکومەتى عێراق بەئاراستەی خزمەتکردن بەهاوڵاتیان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و بەهێزکردنی دام و دەزگاکانی دەوڵەت لەپێناو زامنکردنی ئارامی و سەقامگیری دا.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرا لەبەر رۆشنایی دەستورى عێراق و لەمبارەیەوە ئەوە دووپاتکرایەوە کەپێویستە لایەنە سیاسیە كوردییەكان گفتوگۆ و دیالۆگ بکەنە رێگاى چارەسەر.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و حاکم قادر حەمە جان ھاوڕابوون کەدابەشکردنی دەسەڵاتەکان و پێکەوە کارکردن و هەماهەنگی نێوان هەموو هێزە سیاسیەکان زۆر پێویستە و وا دەكات لەئاستی دەرەوەو ناوچەكە بەشێوەیەكی باشتر لەوەی ئێستا ھەیە مامەڵە لەگەڵ كورددا بكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو