بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەو شوێنانەی كە دوورن لەئاكارو رەوشتی كۆمەڵگەی كوردییەوە دادەخرێن

  2022-12-23 09:02      179 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەوەی رێژەیەکی زۆر گلەیی و سکاڵای هاوڵاتیانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی کرد و ژینگەی شێوێنراو و دوور لە بەها باڵاکانی کۆمەڵگەی کوردەواری بینی، بڕیاریدا بە داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی دوورن لە ئاین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە.
سەرۆک بافڵ وتیشی، سەرچنار یادەوەرییەکی شیرینی شارە حەیاتەکەیە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی خێزانەکانی شار بۆ پشوو و کاتبەسەربردن روویان تێدەکرد و هەستیان بە ئارامی دەکرد. ئەم بڕیارەش لەپێناو پاراستنی ئارامی و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەی شارەکەمان.
راشیگەیاند، یەکێتیی پارێزەری مافە کەسی و تایبەتەکانە، بەڵام ئەوکاتەی سنوورەکان دەبەزێنرێت و رێز لە بەها باڵاکان ناگیرێت، هەڵوێستمان دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو