ئەدهەم بارزانی دەستخۆشیی لەسەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

  2022-12-23 20:42      151 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەدهەم بارزانی لەپەیامێكدا دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

دەقی پەیامەكە...

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بۆ / جەنابی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان برای ئازیز بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
لەگەل سڵاوو رێزمان
پڕ بەدڵ دەستخۆشی لەجەنابتان دەکەم بۆ ئەو ھەنگاوانەی چەند رۆژی رابردووی جەنابتان:
١- سەردانی رۆژئاوای کوردستان و پشتیوانیی جەنابتان بۆ شەڕڤانانی ئازادی و جەنگاوەرانی دژ بەترۆریستانی تاریکستان جێگای دەست خۆشی و شانازی ھەموو کوردێک و ئازادیخوازێکە .
٢- راوەستانی جەنابتان لەبەرامبەر ئەو کارانەی لەدەرەوەی رەوشتی کوردایەتی و پێچەوانەی بنەمایەکانی ئاینی ئیسلامن و بڕیاری جەنابتان بۆ قەدەغە کردنی ئەم شۆێنانە جێگای رێزو تەقدیری زۆربەی ھەرە زۆری میللەتەکەمانە. راستە رێگای سەرکەوتنی ئێوەی خۆشەویست و یەکێتی نیشتمانییە، لەم قوناغە سەختەدا کە دۆزی رەۆای گەلەکەمان تێدا تێدەپەڕێت .
سەرکەوتوو بن .

براتان 
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٣-١٢-٢٠٢٢

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو