‏‎سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەستخۆشی لە سەرۆک بافڵ کرد لەبەرامبەر بڕیاری داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەکەمان

  2022-12-24 16:08      239 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە کۆبوونەوەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

لە دیدارێکدا جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادگاکان کرایەوە بەجۆرێک لە خزمەت چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق بێت. هەروەها خێراترکردنی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دووپاتکرایەوە و داواکرا دەستوور بنەمای چارەسەکردنی کێشەکان بێت.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد و رایگەیاند، هیوادارم بڕیارە یاسایی و دەستوورییەکان ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی کێشەکان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی دادپەروەری و سەقامگیری، بۆ ئەمەش هاوکار و پشتیوان دەبین.

لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەستخۆشی لە سەرۆک بافڵ کرد لەبەرامبەر بڕیارەکەی چەند رۆژی رابردوو بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە دابونەریت و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەکەمانەوە و وتی، ئەم بڕیارە بوێرانەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ رێکخستنەوەی کۆمەڵگە و ئێمەش پاڵپشتان دەبین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو