یەکێتی پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات
2022-12-24 21:02     175 جار بینراوە      کۆمێنت
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات.ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەتایبەت و جیهان بەگشتى دەکەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی قوڵکردنەوەى پرەنسیپەکانی ئاشتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و خۆشەویستیی و برایەتیی کە مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە.
مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی رەسەن و دانەبڕاون لەمێژووى نەتەوەکەمان و بەشدارێکی سەرەکین لەبزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵی کوردەواریدا.
هەر لەم بۆنەیەدا پێویستیی پاراستنی کلتوری ئەو پێکەوەژیانە ئاشتییانەیە دووپاتدەکەینەوە، وەک ھەمیشە بە بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی دەزانین و پەرۆشین بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکانمان و لەوپێناوەشدا هیچ درێغیەک ناکەین.
مەکتەبى سیاسى
یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان
بابەتی زیاتر