بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە
2022-12-25 18:22     169 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە خۆی لە خزمەتکردن، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.
بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی سەقامگیری تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد و وتی، دۆخی عیراق بەشێوەیەکە کە تاکڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەکاتەوە، هەر بۆیە پێویستە هەموولایەنەکان بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن و هەنگاوی جدی و کرداری بنێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان. وتیشی، هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و دەبێت هەموومان بەو رۆحییەتەوە کار بکەین.
بابەتی زیاتر