پڕۆلیتاریا

  2022-12-27 10:56      361 جار بینراوە        کۆمێنت
چینی پڕۆلیتاریا

زاراوەیەکی سیاسییە، بە چینی کرێکار دەوترێت کە لەبەرهەمهێنانی پیشەسازیدا کاردەکەن و سەرچاوەی داهاتیان بریتییە لە هێزی کاری جەستەیان، بەوەش ئەوان خۆیان وەک هەر کاڵایەکی بازرگانی دەفرۆشن.
رێبازی مارکسیزم کە لەساڵانی سەرەتای سەدەی رابردووەوە تا هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە نەوەدەکانی هەمان سەدە برەوی هەبوو و لەترۆپکدا بوو، ئەو زاراوەی داهێنا، ئەو پێی وایە لە قۆناغی سەرمایەدارییدا کۆمەڵگە لەدوو چینی سەرەکی پێکدێت، چینی پڕۆلیتاریا و چینی بۆرژوازی.
ئەم چینەی کۆمەڵگە، بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنێت لە دەرەنجامی چەوساندنەوەیان لەلایەن سیستمی سەمایەدارییەوەو لەهەموو چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگە زیاتر کاریگەرە بە هەلومەرجەکانی چەقبەستنی ئابووری و قەیرانە نێودەوڵەتییەکان.
بەپێی تێگەیشتنی مارکسیزم، چینی پڕۆلیتاریا، ناچارە هەڵوێستەکانی یەکبخات، بۆ ئەوەی رۆڵێکی گەورەتری هەبێت لە کۆمەڵگەدا.
چینی پڕۆلیتاریا، لەو وڵاتە سەرمایەدارییەدا بوونی هەیە کە ئابوورییەکی پیشەسازی بەهێز و پتەوی هەیە. لەو وڵاتانەی کە تازە هەنگاو بەرەو سەرمایەداری دەنێن لاوازەو بەباشی نەخەمڵیوە.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RT ی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

شۆڤێنیزم 2023-04-22 11:48
سیۆکراسی 2023-03-22 10:28
بۆرژوازی 2023-02-21 09:43
بیرۆکراسی 2023-01-30 20:13

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو