پراگماتیزم

  2022-12-31 10:47      48 جار بینراوە        کۆمێنت
پراگماتیزم

پراگماتیزم، زاراوەیەکە لە وشەی یۆنانی "پراگما"ەوە وەرگیراوە، کە واتای کار دەگەیەنێت. پراگماتیزم مەزهەبێکی فەلسەفی- سیاسییە، پێی وایە سەرکەوتنی کار تاکە پێوەری حەقیقەت و راستییە.
سیاسەتمەداری پراگماتی، ئیددعای ئەوە دەکات کە هەمیشە لە میانەی رەچاوکردن و سەیرکردنی ئەو دەرەنجامە کردارەکییە بەرهەمدارانەی دەبنەهۆی بڕیارەکانی، رەفتار و کار دەکات.
کەسی پراگماتی، بڕیارەکانی لەسەر بنچینەی پشت بەستن بە بیرۆکەیەکی پێشوەختە یاخوود ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی دیاریکراو، نادات، بەڵکو لەمیانەی ئەنجامە پێشبینیکراوەکانەوە دەیدات.
پراگماتییەکان دان بە بوونی سیستمگەلێکی دیموکراسی نموونەییدا نانێن، بەڵام لەواقیعدا ئەوان بانگەشە بۆ ئایدۆلۆژیایەکی نموونەیی داپۆشراو دەکەن کە لەسەر بنچینەی ئازادی رەها و دژایەتیکردنی تەواوی تیۆرییە شمولییەکان، لەسەووی هەمووشیانەوە مارکسیزم، بنیاتنراو بێت.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RT ی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

بیرۆکراسی 2023-01-30 20:13
پڕۆلیتاریا 2022-12-27 10:56
ئۆتۆکراسی 2022-12-22 18:47

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو