سەرۆك بافڵ: كوردسات لە دوو دەیەی رابردوودا كەناڵێكی سەنگینی ناو ماڵەكان بووە
2023-01-01 16:57     176 جار بینراوە      کۆمێنت
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی ئەو دەزگایە دەكات و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازێت
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات لە بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووسان و كارمەندانی دەزگاكە پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
لە دوو دەیەی رابردوودا كوردسات كەناڵێكی سەنگینی ناو ماڵەكان بووە و نموونەیەكی جوان و درەوشاوەی ناو میدیای كوردی بووە.
هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنتان بەرەوپێشچوونی زیاتر و گۆڕانكاری گەورەتر بەخۆتانەوە ببینن و ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بابەتی زیاتر