پرسەنامەیەک لە سەرۆکی یەکێتییەوە
2023-01-04 14:21     201 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی عەبدولقادر محەمەد ناسراو بە (قادر باجلوری) تێكۆشەری دێرینی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ کۆچی دوایی عەبدولقادر محەمەد ناسراو بە (قادر باجلوری) تێكۆشەری دێرینی یەکێتی ، پرسە و هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمی بنەماڵە سەربەرزەکەیانین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستاندا.
هەڤاڵ قادر باجلوری تێکۆشەرێکی بە هەڵوێست، یەکێتییەکی سەرڕاست و کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری بادینان بوو کە هەرگیز لە رێگا راستەکەی خەبات لاینەدا و بەردەوام لە پرسە گرنگەکاندا ئامادەییەکی بەرچاوی هەبوو.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کاک قادر شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر