پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە
2023-01-07 18:10     124 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( حەلاوە عەبدولڕەحمان ) هاوسەری کاک مستەفای مامە رەزای کەڵکە سماق رابەری کۆچکردووی بزوتنەوەی حەقە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خزمانی کەڵکە سماق و بزوتنەوەی حەقە کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان و خزمانی کەڵکە سماق و بزوتنەوەی حەقە
بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( حەلاوە عەبدولڕەحمان ) هاوسەری کاک مستەفای مامە رەزای کەڵکە سماق رابەری کۆچکردووی بزوتنەوەی حەقە و دایکی هەردوو پێشمەرگەی دێرین عەبدولرەحمان و سەربەست، پرسەو سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین و لەیەزدانی مەزن داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر