هێرۆ ئیراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی لە یارسانەكان دەكات
2023-01-08 13:21     40 جار بینراوە      کۆمێنت
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی لە یارسانەكان دەكات بەبۆنەی جەژنی سێ رۆژەی یاران(قەوڵتاس)ەوە
دەقی پەیامەكە:
خوشك و برایانی كاكەیی و یارسان
لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی جەژنی سێ رۆژەی یاران ( قەوڵتاس)تان لە تەواوی یارسانەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئارام وگەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئێوە و تەواوی گەلی كورد، كاكەییەكان خاوەنی مێژووییەكی پڕ خەبات و سەروەریین لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و هەمیشە لەریزی پێشوەی قوربانیدان وخەباتدابوون.
دووبارە پیرۆز بێت جەژنی سێ رۆژەی یاران
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك
بابەتی زیاتر