پیریسترۆیکا
2023-01-09 10:33     167 جار بینراوە      کۆمێنت
پیریسترۆیکا
پرۆسەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەیە لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو کە میخائیل گۆرباچۆف سەرۆکی ئەو کاتەی یەکێتی سۆڤیەت سەرپەرشتی دەکرد و سەرجەم بوارەکانی لەو یەکێتییەدا دەگرتەوە.
پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە تەواوی تواناکانی خۆی خستە خزمەت بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەو پرۆسەیەوە.
پیریسترۆیکا، بیرکردنەوەو سیاسەتێکی نوێی یەکێتی سۆڤیەت بوو، هەروەها تێڕوانینی ئەو وڵاتە بوو بۆ جیهان. ئەو سیاسەتە بووەهۆی گرتنەبەری هەڵوێستی میانڕەوانە لەئاست هەندێ پرسی نێودەوڵەتی، هەروەک سیاسەتێکی نەرمونیان بوو تێیدا پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەت دەستبەرداری سیاسەتە تووندڕەوەکانی بوو.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RTی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب
بابەتی زیاتر
شۆڤێنیزم
2023-04-22 11:48
سیۆکراسی
2023-03-22 10:28
بۆرژوازی
2023-02-21 09:43
بیرۆکراسی
2023-01-30 20:13