مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە کوردستانی نوێ دەکات

  2023-01-11 18:18      132 جار بینراوە        کۆمێنت
پیرۆزبایی

لەپەیامێکدا، بەبۆنەی ساڵیادی دەرچواندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  بەگەرمی پیرۆزبایی لە سەرنووسەرو دەستەی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەکە کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

رۆژنامەی كوردستانی نوێ ، لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 بۆ كوردستانێكی نوێ و ئایندەی تازەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەرچوێنرا. 
كوردستانی نوێ خوێندنگەی  سەنگینی پاراستنی ئیتیكی رۆژنامەگەرییە. 

بەرێزان سەرنوسەر و دەستەی نوسین و رۆژنامەنوسانی كوردستانی نوێ ، لە ساڵیادی دەرچواندنی رۆژنامەكەتاندا  پیرۆزباییەکی گەرم لەئێوەی ماندونەناس دەكەین.
لەو سەرەتایانەی راپەڕینی 1991 دا بڕیاری دەركردنی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانەی سیاسی ، رۆشنبیری، كلتوری و هەمە لایەنە بڕیارێكی بوێرانەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كوردستانی نوێ بە هەق بۆ كوردستانێكی نوێ و ئایندەی تازەی كوردستان دەرچوێنرا و هەر لەوسەرەتایانەوە لەژێر ڕۆشنایی ئامۆژگارییەكانی سەرۆك مام جەلال دا رۆژنامەكە  وەک مینبەرێكی ئازاد وكراوەی خستنە ڕووی بیروڕا جیاوازەكانی چین وتوێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان  کاری کردوەو  ئێستاش لەسەر ئەم سیاسەت و ڕێچکەیەی بەردەوامە و تەرخانكردنی ستوون ولاپەڕە وپاشكۆ تایبەتەكانی شاهیدی ئەم راستیەن.

 شانبەشانی  پەرەسەندنەكانی میدیای ئەلەكترۆنی، بۆ گەشە كردنی زیاتری رۆژنامە كاغەزییەكەی كوردستانی نوێ كە خاوەنی هەگبەیەك لەداهێنان و پەروەردەكردن و دروستكردنی رۆژنامەوان و نوسەرە ، بۆ ئەم رۆژنامەیەی كەلەپاراستنی ئیتیكی رۆژنامەیی و راستگۆیدا پێشەنگ بوون ، هیوادارین لەم ساڵیادەدا برەو بە گەشەی چۆنایەتی كاركردنتان بدەن .
                                                                                                                                                 مەكتەبی سیاسی                                                                                                                                   یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو