مامۆستا شێخ مەزهەر خوراسانی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ دەکات لە بەرامبەر هەنگاوەکانی بۆ یەکڕیزی ناو ماڵی کورد

  2023-01-11 21:22      146 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە دیدارەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە هەریەک لە مامۆستایانی ئاینی مەلا شێخ مەزهەر خوراسانی، حەکیم روستایی، سابیر گرتکی و عوبێد جاوەکە کرد.

لە دیدارێکدا کە فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستا و زانایانی ئاینی کرد لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لەناو کۆمەڵگەدا و رایگەیاند، لە مێژووی کوردستاندا مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە. بەشداریی گرنگیان هەبووە لە رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی و چەسپاندنی رۆحی چاکەخوازیدا، بۆیە هیوادارین بە هەمان رۆحیەتەوە لەو پێناوەدا بەردەوامبن و سیماکانی تەبایی و پێکەوەژیان لە کوردستانە خۆشەویستەکەمان گەشتر بکەن.

لە بەرامبەردا مامۆستا مەلا شێخ مەزهەر خوراسانی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵی کرد لە بەرامبەر هەنگاوەکانی بۆ یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی کوردستاندا. وتیشی، هەنگاوەکەی سەرۆک بافڵ بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە ئاین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە جێگەی دەستخۆشییە و هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی پاراستنی بەها بەرزەکانی کوردەواری.

مامۆستا شێخ مەزهەر داواشیکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵک بەردەوامبێت و بەردەوامی بەو هەنگاوە نیشتمانییانە بدات کە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک و چاکەی گشتیدا گرتوویەتییەتەبەر.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو