ئەحمەد عەسكەری: جێگای شانازی هەموانە كەڕۆژنامەی كوردستانی نوێ ئەو سەنگینی و هاوسەنگیەی خۆی لەنێو كاروانی رۆژنامەگەری كوردیدا پاراستووە

  2023-01-12 10:28      183 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-1-2023، ئەحمەد عەسكەری، لێپرسراوی سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدێكی سكرتاریەت، بەمەبەستی پیرۆزباییكردن لەساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ سەردانی بارەگای رۆژنامەكەیان كرد.
لەسەردانەكەدا هەڤاڵ ئەحمەد عەسكەری، هیوای سەركەوتن و گەشەكردنی زیاتری بۆ رۆژنامەی كوردستانی نوێ خواست كە لەماوەی رابردوودا سەنگینی و هاوسەنگی خۆی پاراستووەو مینبەری سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد كەهەموومان شانازی بەرۆژنامەكە دەكەین كە ماندوونەناسانە سەرنوسەرو تەواوی رۆژنامەوانەكانی لەهەوڵ و تێكۆشانی بەردەوامن بۆ خزمەتكردنی رۆژنامەگەریی  كوردی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو