بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی شادمان مەلا عەزیز سەحاف دەکات
2023-01-15 12:10     195 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شادمان مەلا عەزیز سەحاف پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
کۆچی دوایی (شادمان مەلا عەزیز سەحاف) هونەرمەند و راگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار، بنەماڵە و هاوڕێ و هاوكارانی دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر