مەکتەبی سیاسی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی شادمان مەلا عەزیز سەحاف دەردەبڕێت

  2023-01-15 12:48      297 جار بینراوە        کۆمێنت

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی شادمان مەلا عەزیز سەحاف پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات، کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو هونەرمەندو ڕاگەیاندنکاری دێرینی شاری سلێمانی (شادمان مەلا عەزیز سەحاف)، هاوخەمیمان بەکەس و کارو خانەوادەکەیان رادەگەیەنین.
کاک شادمان لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو ناوداری شاری سلێمانی بوو کە وێڕای تێکۆشانی بێوچانی لەڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاوکارێکی تیپی شانۆی پێشڕەو بوو لەپاش راپەڕینی ساڵی 1991، لەگەڵ هاوڕێکانی لەدامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و لەبواری هونەری نواندنیشدا لەچەندین بەرهەمی درامادا رۆڵی بەرچاوی هەبووە. جگە لەکارەمیدیایی و هونەرییەکانی، لەپیشەی( سەحاف)یدا کە لەباو و باپیرانەوە بۆیان مابۆوە، بەڕێکخستنەوەو بەرگ تێگرتنەوە چەندین دەستنوسی گرنگی مێژویی لەفەوتان پاراستووە.
لەیەزدانی مەزن داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوریی بەخانەوادەو کەس و کاری ببەخشێت.
انا لله واناالیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو