تیمی یەكێتی لەحكومەت راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
2023-01-15 21:15     189 جار بینراوە      کۆمێنت
تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە...
بەداخهوه سه‌ره‌ڕای بوونی دنیایه‌ك كێشه‌و قه‌یران و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ناكۆكییه‌كان، چاوه‌ڕوان بووین بۆ یه‌ك جار سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم قسه بكات، چاوه‌ڕوان بووین په‌یامه‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بێت بۆ چاككردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و كۆتایی هێنان به كێشه‌كانی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو حکومەت بێت، به‌داخه‌وه وانه‌بوو، ئێمە چاوەڕیی هەڵوێستێک بووین کە هەوڵێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا.
ئێمە گلەیی و هەڵوێستمان هەبووە لەکردەوە و شێوازی ئیدارەدانی ئەم کابینەیە کە مەسرور بارزانی سەرۆکیەتی. گلەییەکانیشمان هی خەڵکن. پەیوەندییان بە شێوازی حوکمڕانیە، پەیوەندییان بە خراپی خزمەتگوزاریە. پەیوەندییان بە نا دادپەروەرییە لە نێوان شارێک بۆ شارکی ترە. گلەییەکانیشمان گەیاندووە لەڕێی نوسراوێکەوە نەک لەمیدیا بڵاوی بکەینەوە بۆ موزایەدە کردن و چارەسەرەکانیشمان داڕشتووە لەپیناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمەکەمان، بەڵام لەبری ئەوەی دەستی چارەسەر درێژ بکەنەوە، یاخود سەرۆکی حکومەت راستەوخۆ لێمان بپرسێت ئەرێ کێشەتان چیە؟ راگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە.
لەبارەی شه‌هیدكردنی عه‌قید هاوكار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت به‌زۆری زۆرداری یه‌كێتیی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له‌ناو یه‌كێتی تۆمه‌تبار بکات، بیریان چووه له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه ئه‌وه یه‌كێتی بوو داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی كرد‌و داواشی كرد لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شداربن له لێكۆڵینه‌وه‌كان، كه‌چی ده‌زگا ئه‌منییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ر زوو سیناریۆكه‌ی خۆیان بڵاوكردهوهو ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه ئه‌مری واقیع، تازه به‌تازه سه‌رۆكی حكومه‌ت قسه‌ی یه‌كێتی دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ با لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بێنه ناو لێكۆڵینه‌وه‌كان، پاش چی! دوای ئه‌وه‌ی سیناریۆكانتان بڵاوكردۆته‌وه، و تەواوی بودجەی هێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازه‌ش بیرتان كه‌وتۆته‌وه كه ئه‌م رووداوه له جه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، پێده‌چێت سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاگای لێ نه‌بێ یان نه‌یه‌وێت ئاگای لێبێت هه‌ر له‌و جه‌رگه‌ی هەولێرە هێزێكی یاخی و له‌یاسا ده‌رچوو هەڕەشەی چوونه سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت کرد و هه‌ر له‌و جه‌رگه‌ی پایتهختهش رۆژنامه‌نووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر ده‌كرێ و تاوانبار داڵده ده‌درێ و فهوجیشی بۆ ده‌كرێته‌وە.
ئینجا سه‌رۆكی حكومه‌ت له راگه‌یه‌نراوه پڕ له چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی ده‌ڵێت؛ یه‌كێتی به‌رپرسه له‌و دۆخه‌ی له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین و گه‌رمیان دروست بووه، چاوه‌ڕوان بووین سه‌رۆكی حكومه‌ت بڵێ بڕیارمدا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی خۆم سه‌ردانی سلێمانی و ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌م و له كێشه‌كان بكۆڵمه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وەک کاری هەمیشەیی تۆمەتی بەخشیوەتەوە، به‌م هه‌نگاوه‌شی سه‌لماندی کە نایەوێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هەموو هه‌رێمی كوردستان بێت و ده‌بێ خه‌ڵكی خۆڕاگر‌و خۆشه‌ویستی سلێمانی بپرسن: كه ئه‌و سه‌رۆك حكومه‌ته له‌ماوه‌ی نزیکەی چوار ساڵدا چەند جار هاتۆته ئه‌و سنووره؟ هه‌ر جارێكیش هاتبێ بۆ قردێله بڕینێك هاتووه‌و خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.. بەڵێ ئابڵوقە خراوەتە سەر سلێمانی، ئەی ئابڵوقە لای ئێوە چی ئەگەیەنێت؟ نەدانی شایستە داراییەکانی سلێمانی چی ناو دەنێن؟ دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی و دابەشکردنی لەهەولێر چی ناو دەنێن؟ پیلانی کەمکردنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە نەبێت چیی پێدەڵێن؟ لەوەیان تەنها سیاسەتی چەوت کەڵکی نییە، ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی.
هەمووان دەزانن كێشه‌ی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی كوردستان داهاتی نه‌وته نه‌ك تەنها داهاتی ناوخۆ، ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت و سیاسەتە داراییەکەیەتی کە هەرێمەکەمانی كردۆته قوربانی سیاسه‌تی ناڕوون و نا شه‌فافی داهاتی نه‌وت! له‌بری نیعمه‌ت، نه‌وتیان كردۆته نه‌عله‌ت!
له داهاتی ناوخۆش، ئه‌رێ بێ زه‌حمه‌ت پێمان بڵێن كێ ده‌زانێ داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده؟ ئه‌و لیژنانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسیان ده‌كات بۆ ناچن كۆنتڕۆڵی داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و خاڵه سنوورییه‌كانی تر بكه‌ن؟
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی پێكهات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لە کابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان هەبوو لەخەمی ئەوە بووین کە غەدر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا و بەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت.
هه‌رزوو ئه‌م رێككه‌وتنەی حکومەتی پێ پێکهێنرا شكێنرا، بەڵام هەر دانمان به‌خۆماندا گرت و گوتمان به‌ڵكو باشتر بن و ورده ورده فێربن کە حوكمڕانی بەو عه‌قڵیه‌تە ناکرێت!
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین بڵێین؛
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌نده چاكسازی خوازه، چه‌ند ساڵه بۆ پڕۆژە یاسای بودجه نا نێرێتە په‌رله‌مان؟ تیمی یه‌كێتی رێگربوون؟. بەڕێز سەرۆکی حکومەت، لە جیاتی خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی کەرەستەی حکومەت بخەرە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كانی سووته‌مه‌نی، كاره‌با، نه‌وتی سپی ماڵان، غاز، گرانی بازاڕ و دابین کردنی دەرمان بۆ هاوڵاتیان. ئاشکرایە کە داهاتی کوردستان بەشی تەواوی مووچە دەکات، دەبا وەک چۆن لەو نامەیەی کە بۆمان ناردویت نوسیبوومان؛ داهاتی کوردستان یەک بخە و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک خەرجی سیادی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت دوور لە فەلسەفەی دوو ئیدارەیی تاکو هەموو هاوڵاتیانی کوردستان سودمەند بن.
له‌كۆتاییدا به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه ده‌ڵێین:
یه‌كێتی هیچ كات له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوه‌و ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، به یاسایه‌كی هه‌مواركراوو لیستێكی پاكی تۆماری ده‌نگده‌ران و زامنكردن و پاراستنی مافی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشمان وایه: راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت باشترین وه‌ڵامه بۆ پرسیاری خه‌ڵكی كوردستان كه ده‌ڵێن؛ بۆ تیمی یه‌كێتیی ناچنه كۆبوونه‌وەکانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران؟. بە داخەوە ئەم کابینەیە خراپترین کابینە بووە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان.
سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم
بابەتی زیاتر