یەکێتی و گۆران و یەکگرتوو کۆمەڵ : بەهەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەوە لەگەڵ ئەنجامدانیدان
2023-01-18 17:54     160 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ لەبارەگای دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی هەمەئاهەنگی و بەدوادا چون لە مەکتەبی هەلبژاردن ، نوێنەرانی دەزگاو وژوور وبەشەکانی هەڵبژاردنی یەکگرتوی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری کۆبونەوە و هەرچوار لایەن تەئکیدیان کردەوە کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن بەڵام پێویستە هەرچی زووە دەست یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوەو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارابکرێتەوە، هەروەهاتەئکیدیان لەوە کردەوە کە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کەشێکی گونجاو و سەقامگیر فەراهەم بکەن بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پاک و دیموکراتیانە.
بابەتی زیاتر